ژنێکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە
ژنێکی گەنجی خەڵکی بۆکان بە ناوی سۆما عەلیزادە تەمەن ٢٩ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٦ی جولای ٢٠٢٢) لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەوە بۆ بە
٦ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٦:١٠
هەنگاو: پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
ژنێکی گەنجی خەڵکی بۆکان بە ناوی سۆما عەلیزادە تەمەن ٢٩ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٦ی جولای ٢٠٢٢) لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەوە بۆ بەندی ژنانی ئەو بەندیخانەیە گوازرایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سۆما عەلیزادە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.
سۆما عەلیزادە ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژ دوابەدوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیان دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.