شادی دەرگاهی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا

شادی دەرگاهی چالاکی مەدەنی دانیشتووی مەریوان ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢١ی جولای ٢٠٢٢) دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی .

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٢٣:٥٨


هەنگاو: هەینی ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

شادی دەرگاهی چالاکی مەدەنی دانیشتووی مەریوان ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢١ی جولای ٢٠٢٢) دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شادی دەرگاهی دوای دەستبەسەرکران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە و ڕۆژانە لەم ناوەندە ئەمنییە لێپرسینەوەی لێ دەکرێت و شەوانە دەبرێتە بەندی قەرەنتینەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە کە بە بەندی ژنان ناسراوە.

شادی دەرگاهی هاوژینی ئیرەج ڕەحیم زاد چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوانە کە ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ (٢٨ی مەی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریەوانەوە دەستبەسەر کراوە و هێشتا دەستبەسەرە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو چالاکە دەستبەسەرکراوە منداڵێکی ١١ ساڵەیە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە