ڕاپۆرتێک لە سەر دەستبەسەرکران و ئازادیی پێنج مێرمنداڵ لە شنۆ
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی هێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوی ماهیر خزری ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣٠ی جولای ٢٠٢٢) دو
هەنگاو: یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی هێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوی ماهیر خزری ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣٠ی جولای ٢٠٢٢) دوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سوپای شنۆ دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ماهیر خزری کاتژمێر ٩ی شەوی هەمان ڕۆژ و پاس ١٢ کاتژمێر لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
لە لایەکی دیکەوە هەنگاو زانیویەتی کە چوار مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی پێشەوا شاداب تەمەن ١٦ ساڵ، زانیار حەسەنزادە تەمەن ١٦ ساڵ، سامان حەسەنزادە تەمەن ١٧ ساڵ و حەسیب حەسەنزادە تەمەن ١٨ ساڵ کە ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٨ی جولای ٢٠٢٢) دوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سوپای شنۆ دەستبەسەر کرابوون، شەوی هەمان ڕۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: "ئیتلاعاتی سوپا دەستی بەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەری هەر یەک لە ماهیر خزری، پێشەوا شاداب و سامان حەسەن زادە دا گرتووە."