دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی داڵاهۆ لە سەردەشت
هاووڵاتییەکی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی عەلی عەزیزی تەمەن ٢١ ساڵ، ڕۆژی دووشەممەی ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایە
١١ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١١:٤١
هەنگاو: سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی عەلی عەزیزی تەمەن ٢١ ساڵ، ڕۆژی دووشەممەی ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە سەردەشت دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی عەزیزی لە کاتی ڕۆیشتن بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵ ئەم لاوە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.