برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنووری نەوسوود

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی محەممەد قادری ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی

١١ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٢:٢٥


هەنگاو: سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی محەممەد قادری ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد قادری بە تەقەی چەکی ساچمەیی ڕان و لاقی بریندار بووە و بۆ ناوەندی دەرمانی گوازراوەتەوە.

بە پشت بەشتن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای ساڵی ٢٠٢٢دا لانی کەم ٣٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە سێ کەسیان گیانی لەدەست داوە و ٣٤ کەسیان بریندار بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە