ڕاپۆرتێک لە سەر کەیوان مرۆیی میلان بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ماکۆ

کەیوان مرۆیی میلان بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری پولدەشت سەر بە پارێزگای ئورمیە لە کاتێکدا بیستەمین مانگی بەندکرانی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٢٢:٤٠


هەنگاو: پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کەیوان مرۆیی میلان بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری پولدەشت سەر بە پارێزگای ئورمیە لە کاتێکدا بیستەمین مانگی بەندکرانی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ تێدەپەڕێنت کە لەو ماوەیەدا بێبەش بووە لە مافی مرەخەسی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، کەیوان مرۆیی میلان پاییزی ساڵی ٢٧٢٢ (٢٠٢٠) لە یەکێک لە گوندەکانی ئورمیە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەیوان مرۆیی میلان زستانی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەو سزایە دوای ئەوەی ناوبراو تانەی لە بڕیارەکەدا بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە کەیوان مرۆیی میلان دوای ١٠ مانگ ڕاگیران لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ گوازراوەتەوە و ئێستا ٢٠ مانگ لە ماوەی بەندکرانەکەی تێپەڕیوە و لەو ماوەیەدا لە مافی مرەخەسی بێبەش بووە.

هەواڵی دەستبەسەرکران و سەپاندنی سزا بە سەر کەیوان مرۆیی میلان کە خەڵکی شاری پولدەشتی پارێزگای ئورمیە هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە میدیایی دەکاتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە