خۆکوشتنی دوو برای دوانە لە ئیلام

دوو برای دوانەی خەڵکی گوندی هەفت چشمە سەر بە شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی میلاد زەمانی و مەهدی زەمانی ١٨ ساڵە لە ماوەی کەمت

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٢:١٦


هەنگاو: پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

دوو برای دوانەی خەڵکی گوندی هەفت چشمە سەر بە شاری  ئیلام بە ناوەکانی میلاد زەمانی و مەهدی زەمانی ١٨ ساڵە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. هەروەها پیاوێکی خەڵکی ئەو گوندەش بە ناوی سەعدوڵڵا مریەمی خۆی کوشتووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی مەهدی زەمانی ١٨ ساڵە بە هۆی کێشەی خەمۆکی و ئەو کێشانەی دوای خۆکوشتنی برا دوانەکەی تووشی ببوو، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەنگاو زانیویەتی کە برای دوانەی مەهدی بە ناوی میلاد زەمانی ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ (٢٨ی مەی ٢٠٢٢) بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژاری لەڕێگەی خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ (٢ی ئاگۆست)، سەعدوڵڵا مریەمەی خەڵکی هەمان گوند، بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژاری لە ڕێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە.

جێگای ئاماژەیە کە گوندی هەفت چشمە یەکێک لە گوندە هەژار و بێبەشەکانی پارێزگای ئیلامە  لە قەراخ شاری ئیلام هەڵکەوتووە و لەلایەن حکومەتەوە لە هەر چەشنە خزمەتگوزارییەک بێبەش کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە