دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی کەڵاتەرزان لە سنە
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دانیکەش سەر بە شارۆچکەی کەڵاتەرزانی سنە بە ناوی ئارام ئەفزەلی تەمەن ٢٨ ساڵ، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدا
١٦ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١١:٣٨
هەنگاو: یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دانیکەش سەر بە شارۆچکەی کەڵاتەرزانی سنە بە ناوی ئارام ئەفزەلی تەمەن ٢٨ ساڵ، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئارام ئەفزەلی ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە ناوەندی گۆڕینی ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئارام ئەفزەلی و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.