سەرپێڵی زەهاو/ ژنێک بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لەدەست دا
ژنێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی سەبریە جەوانمێری تەمەن ٤٧ ساڵ بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە لە نەخۆشخانەی شوهەدای ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
هەنگاو: دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
ژنێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی سەبریە جەوانمێری تەمەن ٤٧ ساڵ بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە لە نەخۆشخانەی شوهەدای ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەبریە جەوانمێری ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانەی شوهەدا، لەلایەن یەکێک لە پەرستارەکان دەرزی لێدراوە و دواتر تووشی گەشکە بووە و گیانی لەدەستداوە.
هەنگاو زانیویەتی پەرستارێک بە ناوی «ن.ا» لە نەخۆشخانەی شوهەدا دوای گیانلەدەستدانی سەبریە جەوانمێری لە نەخۆشخانە دیار نەماوە و هەڵاتووە.
شایانی باسە سەبریە جەوانمێری خەڵکی گوندی جەوانمێر سەر بە ناوچەی پشت تەنگ لە سەرپێڵی زەهاوە و دایکی پێنج منداڵ بووە.
تەرمی سەبریە جەوانمێری ئێستا لە ساردخانەی نەخۆشخانەی شوهەدا ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.