زەمانە زێویە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی سەقز کرا

زەمانە زێویە چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ١٠ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی

١٨ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٢:٣٤


هەنگاو: سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

زەمانە زێویە چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ١٠ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای بانگکران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی سەقز دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زەمانە زێویە کە پێشتر سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو دوای دوای تانە دان لە بڕیاری دادگا سزاکەی بۆ ٢ مانگ و ١٥ ڕۆژ کەم کرایەوە کە ماوەی دەستبەسەرکرانەکەی پێشووشی لەخۆ دەگرێت و بەم پێیە دەبێت ٤٥ ڕۆژ لە بەندیخانەی ناوەندی سەقز ماوەی بەندکرانەکەی تێپەڕ بکات. هەروەها ٨ مانگ و ١٥ ڕۆژ لە سزای بەندکرانەکەی بووەتە هەڵپەسێردراو.

ناوبراو مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پژاک لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز بە دادوەری جەواد مستەفایی سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

زەمانە زێویە تەمەن ٢٩ ساڵ و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ماف ناسی پەیامی نووری سەقز ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا و پاش ٣٣ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە زەمانە زێویە دایکی منداڵێکی ٤ ساڵانە و لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە