کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی عەبدوڵڵا حەجەری تەمەن ٢٥ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە سنووری هەنگەژاڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چ.
٢١ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٠:١٥
هەنگاو: هەینی ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی عەبدوڵڵا حەجەری تەمەن ٢٥ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە سنووری هەنگەژاڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەبدوڵڵا حەجەری لە مەودایەکی نزیکەوە و بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و لە بەشی سک، سینگ، دەست، دەموچاو و سەری بە زیاتر لە ١٠٠پارچە ساچمە پێکراوە.
هەنگاو زانیویەتی کە عەبدوڵڵا حەجەری خەڵکی گوندی هەنگەژاڵە و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە بەشی چاوی بە مەبەستی نەشتەرگەری ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز کراوە.