بانگهێشت کرانی پێنج چالاکی کرێکاری لە لایەن دادگای سنەوە
هەنگاو: پێنج چالاکی کرێکاریی کورد لە لایەن دادگای حکومەتی ئێرانەوە لە سنە بانگهێشت کران.
١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٠:٣٨
هەنگاو: پێنج چالاکی کرێکاریی کورد لە لایەن دادگای حکومەتی ئێرانەوە لە سنە بانگهێشت کران.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە ڕێکخراوە کرێکارییەکان، پێنج کەس لە چالاکانی کرێکاریی سنە کە لەو کەسانە بوونە کە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٩٦ لە هۆڵی پەردیس بەشدارییان کردبوو، لەلایەن دادگای حکومەتەوە بانگهێشت کراون.
ئەم پێنج چالاکە کرێکارییە کوردە، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمە، دەبێ خۆیان بە لقی چواری دادگای شۆڕشی حکومەت لە سنە بناسێنن.
موزەفەر ساڵح نیا، شەریف ساعێدپەناهـ، سەید غالب حسێنی، سەید خالید حسێنی و حەبیبوڵڵا کەریمی، ئەو کەسانەن کە بانگهێشتی دادگای شۆڕش کراون.