ڕاپۆرتێک لە سەر فەرهاد مورادی بەندکراوی سیاسی خەڵکی دیواندەرە
هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی فەرهاد مورادی کە پێشتر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە، یەک ساڵ و نیو لە ماوەی سزاک
هەنگاو: ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی فەرهاد مورادی کە پێشتر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە، یەک ساڵ و نیو لە ماوەی سزاکەی بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی سنە تێپەڕاندووە و هەواڵەکەی میدیایی نەبووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرهاد مورادی تەمەن ٣٦ ساڵ بەهاری ٢٧٢١ دوای بانگکران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سنە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ ساڵ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کراوە.
فەرهاد مورادی خەڵکی دیواندەرە پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حوسێن سەعیدی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
جێگای ئاماژەیە کە فەرهاد مورادی لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە لە مافی مرەخەسی بێبەش کراوە.
هەواڵی دەستبەسەرکران و سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر فەرهاد مورادی هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.