دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١١:٤٢


هەنگاو: شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئیسماعیل کەریمی تەمەن ٤٤ ساڵ و دانیشتووی میراوا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیسماعیل کەریمی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەریان کردووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی ئیسماعیل کەریمی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هەندێک کەل و پەلی تایبەتیی ناوبراودا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئیسماعیل کەریمی و هەروەها چارەنووسی و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە