دەستبەسەرکرانی ئەنوەر پەیغامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شنۆ
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە شنۆ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئەنوەر پەیغامی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٤ی ئاگۆس
هەنگاو: دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە شنۆ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئەنوەر پەیغامی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەنوەر پەیغامی و وێڕای دەستبەسەرکردنی ماڵەکەشیان پشکنیوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەنوەر پەیغامی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات سێ کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی زاهیر مورادی، ئارەش پیری و هیوا میرزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوون.