گەنجێکی سەقزی خۆی سووتاند و دوو کەسیش لە گیەڵان و دەڕەشار خۆیان کوشت

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی فەردین نووری ٢٣ ساڵە لەڕێگەی خۆسووتاندن و دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گیەڵان و دەڕەشار بە ناوەکانی عیسا

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٩:٢٥



هەنگاو: چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی فەردین نووری ٢٣ ساڵە لەڕێگەی خۆسووتاندن و دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گیەڵان و دەڕەشار بە ناوەکانی عیسا شەهابی و ئەمیر حوسێن پەناهی لەڕێگەی خۆهەڵواسین و خواردنی دەرمانەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، لاوێکی خەڵکی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ئەمیر حوسێن پەناهی ٢١ ساڵە بە هۆکارێکی نادیار و لەڕێگەی خواردنی دەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ (١٤ی ئاگۆست) لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی فەردین نووری تەمەن ٢٣ ساڵ لە گەڕەکی حاجی ئاوای ئەو شارە بە هۆکاری نادیار ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست دا.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆست)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی عیسا شەهابی تەمەن ٥٦ ساڵ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە حەوشەی ماڵەکەی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە