یووسف ڕەحمانی بە بارمتە ئازاد کرا

یووسف ڕەحمانی هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای مانگێک دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و ب

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٢٢:١٣


هەنگاو: چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

یووسف ڕەحمانی هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای مانگێک دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یووسف ڕەحمانی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی مافی پارێزەر بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.

یووسف ڕەحمانی خەڵکی گوندی خورشت سەر بە شاری شنۆ ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.

ناوبراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازرابوویەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە