دوو گەنج لە شارەکانی سەقز و کامێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو گەنجی خەڵکی شارەکانی کامێران و سەقز بە ناوەکانی دیاکۆ زەفەری و ڕەزا ئینسافی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژ.

٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٠:٥٥


هەنگاو: هەینی ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو گەنجی خەڵکی شارەکانی کامێران و سەقز بە ناوەکانی دیاکۆ زەفەری و ڕەزا ئینسافی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ڕەزا ئینسافی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەمە سێیەمین حاڵەتی خۆکوشتنە کە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لە شاری سەقز تۆمار کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، شەوی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژ (١٦ی ئاگۆست)، لاوێکی خەڵکی گوندی درەویان و دانیشتووی کامێران بە ناوی دیاکۆ زەفەری لە ڕێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەنگاو زانیویەتی دیاکۆ زەفەری دوای ئەوەی کاتێک شۆفێر بووە و لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا هاوڕێیەکی کە لەتەنیشتی بووە گیانی لە دەست داوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە