دەستبەسەرکران و ناڕوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان

لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی حوسێن ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی

٣١ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٩:١٣


هەنگاو: دووشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی حوسێن ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوسێن ئەحمەدی ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە گەڕەکی میراوای بۆکان و بەبێ پیشاندانی هەر جۆرە بەرگەیەکی دادوەری لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی حوسێنی ئەحمەدی، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە