گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە هەرێمی کوردستان

کرێکارێکی خەڵکی گوندی سەوڵاوا بە ناوی بەرزان یووسفی ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کارکردن لە شاری تەوێڵە سەر پارێزگای هەڵەبجە

١ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٥:٤٥


هەنگاو: سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢

کرێکارێکی خەڵکی گوندی سەوڵاوا بە ناوی بەرزان یووسفی ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کارکردن لە شاری تەوێڵە سەر پارێزگای هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرزان یووسفی لە کاتی کاری بیناسازی و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی و دار بەست گیانی لەدەست داوە.

بەرزان یووسفی خەڵکی گوندی دگاگای سەر بە ناوچەی سەوڵاوایە، ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێکە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە