لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکی ١٦ ساڵە بریندار کرا

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی پاوە بە ناوی فەرشاد خالیدی ١٦ ساڵە ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسو

٢ خەرمانان ٢٧٢٢، ١١:١٢


هەنگاو: چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی پاوە بە ناوی فەرشاد خالیدی ١٦ ساڵە ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرشاد خالیدی لە مەودای یەک مەتری و بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و لاقی بە سەختی بریندار بووە.

هەنگاو زانیویەتی کە لە نەخۆشخانەی نەوسوود پزیشکەکان حازر نەبوون کە لاقی ناوبراو برین پێچ بکەن.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، لانی کەم ٤٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە