شاپوور مورادی بە بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا
شاپوور مورادی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگی سەر، ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای نزیکەی ٧٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی و بەشێوەی
هەنگاو: چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢
شاپوور مورادی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگی سەر، ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای نزیکەی ٧٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
هەنگاو زانیویەتی کە شاپوور مورادی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە، لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.
شاپوور مورادی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە دووکانەکەی خۆی کە لە گەڕەکی غەفووری سنە هەڵکەوتووە دەستبەسەر و دوای یەک مانگ ڕاگیران و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای سنە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە شاپوور مورادی کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە و ١٥ ساڵ پێشیش دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستان سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.