دوو گەنج لە شارەکانی دیواندەرە و ئیلام خۆیان کوشت

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو گەنجی خەڵکی شارەکانی دیواندەرە و ئیلام بە ناوەکانی سیرووس ئەسەدی و محەممەد حوسێن مەلەکی هەوڵی خۆکوشتنیان دا

٢ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٨:٤٣


هەنگاو: چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو گەنجی خەڵکی شارەکانی دیواندەرە و ئیلام بە ناوەکانی سیرووس ئەسەدی و محەممەد حوسێن مەلەکی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی گوندی مەوی سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوی سیرووس ئەسەدی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەنگاو زانیویەتی سیرووس ئەسەدی بەهۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی محەممەد حوسێن مەلەکی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە