هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد بۆ بەندیخانەی ماکۆ گوازرایەوە
هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ماکۆ بە ناوی خالید ئەیسە تەمەن ٣٥ ساڵ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
٢ خەرمانان ٢٧٢٢، ٢٢:٢٦
هەنگاو: چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ماکۆ بە ناوی خالید ئەیسە تەمەن ٣٥ ساڵ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خالید ئەیسە سێ مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرایەوە.
خالید ئەیسە دوای سێ مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە و ئەشکەنجە و لێپرسینەوە لەلایەن هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە، هەفتەی ڕابردوو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ گوازراوەتەوە.
هەنگاو زانیویەتی کە ناوەندە ئەمنییەکان خالید ئەیسەیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کردووە.