دوو برای کاسبکاری خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

دوو برای کاسبکاری خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی کەریم ئەبووبەکری ٣٦ ساڵە و ئیسماعیل ئەبووبەکری ٢٩ ساڵە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلا

٤ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٢:٤٨


هەنگاو: هەینی ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢

دوو برای کاسبکاری خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی کەریم ئەبووبەکری ٣٦ ساڵە و ئیسماعیل ئەبووبەکری ٢٩ ساڵە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو برا کاسبکارە لە سنووری پیرانشار و بە بێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

هەنگاو زانیویەتی کە کەریم ئەبووبەکری و ئیسماعیل ئەبووبەکری دوای دەستبەسەرکران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازراونەتەوە و بۆ ئازادی کاتییان داوای بڕی ٣ ملیار پارە کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە