برینداربوونی کاسبکارێکی خەڵکی نۆدشە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
کاسبکارێکی گەنجی خەڵکی نۆدشە بە ناوی ماجد محەممەدی موتلەق تەمەن ٣٠ ساڵ شەوی شەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە تەقەی
٦ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٩:٠٧
هەنگاو: یەکشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کاسبکارێکی گەنجی خەڵکی نۆدشە بە ناوی ماجد محەممەدی موتلەق تەمەن ٣٠ ساڵ شەوی شەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لاقی بە سەختی پێکرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە چەکدارەکان کاتژمێر ١٠ی شەو لە نزیک گوندی شەڕەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشەوختە ئۆتۆمبێلی ماجد محەممەدی موتلەقیان کە لە جۆری پاترۆڵ بووە داوەتە بەر دەستڕێژ و برینداریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە کوردە کردووە.