خۆکوشتنی فەرمانبەرێکی کۆمیتەی ئیمدادی شاری گیەڵان
یەکێک لە فەرمانبەرەکانی کۆمیتەی ئیمدادی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی فەرشاد موالی کە ماوەیەک پێش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، دوای ٩ ڕۆژ مان
٦ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٠:١٥
هەنگاو: یەکشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢
یەکێک لە فەرمانبەرەکانی کۆمیتەی ئیمدادی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی فەرشاد موالی کە ماوەیەک پێش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، دوای ٩ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرشاد موالی ڕۆژی هەینی هەفتەی ڕابردوو لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی دابوو.
لە لایەکی دیکەوە، شەوی پێنجشەممە ٣ی خەرمانان پیاوێکی گەنج لە ئاپارتمانی مەسکەنی مێهری ٦ هەڵکەوتوو لە شارەکی بەهارانی سنە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو پیاوە و هۆکاری خۆکوشتنەکەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.