هاووڵاتییەکی خەڵکی گیەڵان بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنی بەجێماوی سوپای پاسداران گیانی لە دەست دا
هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی گوندی قاسم ئاوا سەر بە شاری گیەڵانبە ناوی خەسرەو جاندار تەمەن ٧٠ ساڵ لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی
هەنگاو: یەکشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی گوندی قاسم ئاوا سەر بە شاری گیەڵان بە ناوی خەسرەو جانداروو تەمەن ٧٠ ساڵ لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی بەجێماوی مانۆڕی سەربازیی سوپای پاسداران گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خەسرەو جانداروو لە داوێنی چیای بازی دراز و لە شوێنێکی کە هێزەکانی سوپای پاسداران هەر ساڵ مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبەن بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنی بەجێماوی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی لە دەست داوە.
قایم مەقامی (فەرماندار) شاری گیەڵان ڕایگەیاندووە کە ئەم هاووڵاتییە بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق کوژراوە، بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو وێڕای بەدرۆخستنەوەی ئەو هەواڵە جەخت دەکەنەوە کە شوێنی ئاماژە پێدراو شوێنی بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازیی ساڵانەی هێزەکانی سوپای پاسدارانە.