دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە
دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ڕێبوار تالبی و محەممەد بایندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون و چارەن
هەنگاو: دووشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢
دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ڕێبوار تالبی و محەممەد بایندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هەفتەی ڕابردوو ڕێبوار تالبی و محەممەد بایندەرەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە بە ببێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەیان گواستوونەتەوە.
هەنگاو زانیویەتی کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم دوو هاووڵاتییە ئەوانیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و دەستیان بە سەر مۆبایلەکانیاندا گرتووە.
.
دوای تێپەڕبوونی یەک هەفتە لە دەستبەسەری ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.