پەیمان سەڵەواتی بە بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا
پەیمان سەڵەواتی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە دوای ٦٦ ڕۆژ دەستبەسەرکران ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)بە دانانی بارمتە و بە شێو
هەنگاو: چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢
پەیمان سەڵەواتی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە دوای ٦٦ ڕۆژ دەستبەسەرکران ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پەیمان سەڵەواتی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
هەنگاو زانیویەتی کە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیمان سەڵەواتییان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کردووە.
پەیمان سەڵەواتی تەمەن ٤٨ ساڵ ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢٥ی جوونی ٢٠٢٢) بەبێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە گوازرایەوە.