دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی سێ چالاکی مەزهەبی خەڵکی نەغەدە
سێ چالاکی مەزهەبیی کورد و خەڵکی نەغەدە بە ناوەکانی جەلال محەممەدی، شەفیع نەوبەخت و محەممەد عەلی مام کەریم سەرەتای مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (کۆتایی جولای ٢٠٢٢) لەلا
هەنگاو: چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢
سێ چالاکی مەزهەبیی کورد و خەڵکی نەغەدە بە ناوەکانی جەلال محەممەدی، شەفیع نەوبەخت و محەممەد عەلی مام کەریم سەرەتای مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (کۆتایی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم سێ چالاکە مەزهەبییە کوردە هاوکات لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە و بەبێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.
هەنگاو زانیویەتی کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەرکرانی ئەم سێ چالاکە مەزهەبییە ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم سێ چالاکە مەزهەبییە بە هۆی چالاکییەکانیانەوە دەستبەسەر کراون و سەرباری تێپەڕینی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانیان چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.