کچێکی گەنج لە ئورمیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

کچێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بە ناوی لەمیا سەعید هاروویان تەمەن ٢٧ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەو

١٠ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٩:٠٣


هەنگاو: پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢

کچێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بە ناوی لەمیا سەعید هاروویان تەمەن ٢٧ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەمیا سەعید هاروویان خەڵکی گوندی هالولان سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیەیە و دوای ڕێوڕەسمی شایی خوشکەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆی بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم کچە کە بەر دەستدا نییە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە