دەستبەسەرکران و ئەشکەنجەی یوونس تەنهایی هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی یوونس تەنهایی تەمەن ٢٩ ساڵ کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بە سەختی ئەشکەنجە کراوە، ڕۆژی

١١ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٤:١٧


هەنگاو: هەینی ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٢


هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی یوونس تەنهایی تەمەن ٢٩ ساڵ کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بە سەختی ئەشکەنجە کراوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازرایەوە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم یوونس تەنهایی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ (١٤ی ئاگۆست) بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و دوای ١٨ ڕۆژ بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی مەهاباد گوازراوەتەوە.


بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی تەنهایی، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ئەو ١٨ ڕۆژەی کە لەدەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بووە لەلایەن هێزەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییەوە بە سەختی لە بواری جەستەیی و دەروونی ئەشکەنجە کراوە.


هەنگاو زانیویەتی کە یوونس تەنهایی خەڵکی گوندی حەمزە ئاوای شاری مەهابادە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە