ناسر ئەحمەدزادە بە بارمتە لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرا

ناسر ئەحمەدزادە هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد دوای سێ هەفتە دەستبەسەرکران ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بە دانانی بارم

١٣ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٤:٢٥


هەنگاو: یەکشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٢

ناسر ئەحمەدزادە هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد دوای سێ هەفتە دەستبەسەرکران ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ناسر ئەحمەدزادە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.

ناسر ئەحمەدزادە تەمەن ٣٠ ساڵ شەوی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ (١٣ی ئاگۆست) لە یەکێک لە شەقامەکانی مەهاباد و بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە گوازرایەوە.

ناوبراو ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای ١٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەهاباد بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناسر ئەحمەدزادە خێزاندار و باوکی سێ منداڵە و سەرقاڵی کاری میکانیکی بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە