مەهدی نەورۆزی و ئارام ساڵح پوور بە بارمتە ئازاد کران

مەهدی نەورۆزی و ئارام ساڵح پوور دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بانە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای نزیکەی دوو مانگ دەستبەسەر کر

١٥ خەرمانان ٢٧٢٢، ٢١:١٤


هەنگاو: سێشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢

مەهدی نەورۆزی و ئارام ساڵح پوور دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بانە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای نزیکەی دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەهدی نەورۆزی و ئارام ساڵح پوور لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراون.


مەهدی نەورۆزی و ئارام ساڵح پوور ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١١ی جولای ٢٠٢٢) هاوڕێ لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوەکانی محەممەد مەحموودزادە، هادی مەحموودی، ڕەحمان ساڵح پوور، محەممەد قەوسی، زانا مێهری و جەعفەر زەریفی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کران کە شەش کەسەیان پێشتر بە بارمتە ئازاد کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە