سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بە بارمتە ئازاد کران

سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی مانگی گەلاوێژی شاری شنۆ بە ناوەکانی حەکیم میرزایی، هیوا میرزایی و زاهیر مورادی دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران

١٧ خەرمانان ٢٧٢٢، ٢٣:٣٩


هەنگاو: هەینی ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢

سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی مانگی گەلاوێژی شاری شنۆ بە ناوەکانی حەکیم میرزایی، هیوا میرزایی و زاهیر مورادی دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ ئازاد کران.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراون و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراون.

حەکیم میرزایی ٢٨ ساڵە، هیوا میرزایی ٢٣ ساڵە (برای حەکیم)، زاهیر مورادی ٢٣ ساڵە و ئارەش پیری ٢٢ ساڵە سەرجەمیان خەڵکی گوندی بێمزورتێ شنۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گوازرانەوە.

حەکیم میرزایی، هیوا میرزایی و زاهیر مورادی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی ئاگۆست) لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازرانەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە