دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بە بارمتەیەکی زۆر ئازاد کران

عوسمان دڵسۆز تەمەن ٦٤ ساڵ و ئاکام خزرزادە تەمەن ٢٦ ساڵ هەر دوو خەڵکی پیرانشار ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) دوای

٢١ خەرمانان ٢٧٢٢، ١١:٣١


هەنگاو: دووشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٢

عوسمان دڵسۆز تەمەن ٦٤ ساڵ و ئاکام خزرزادە تەمەن ٢٦ ساڵ هەر دوو خەڵکی پیرانشار ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) دوای دوو مانگ بەندکران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە هەبوونی مافی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.


عوسمان دڵسۆز و ئاکام خزرزادە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ عەبدوڕەحیم (هەژار) دڵسۆز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کرابوون.


هەژار دڵسۆز ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی سێ ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.


جێگای ئاماژەیە کە ئەم سێ هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە