دەستبەسەرکرانی ئەسکەندەر بیسپار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شیناوێ سەر بە پیرانشار بە ناوی ئەسکەندەر بیسپار تەمەن ٣٥ ساڵ، سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٢ی سێپتەمبەری

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٩:٥٥


هەنگاو: سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شیناوێ سەر بە پیرانشار بە ناوی ئەسکەندەر بیسپار تەمەن ٣٥ ساڵ، سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ٣ی سەر لە بەیانی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەسکەندەر بیسپار و بە شکانی دەرگا و پەنجەرە و بەکارهێنانی توندوتیژی و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەسکەندەر بیسپار و هەروەها چارەنووسی و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.


شایانی باسە ئەسکەندەر بیسپار خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە