ڕاپۆرتی ژمارەی ٥ی هەنگاو لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی کوردستان: ٧ کوژراو و ٤٥٠ بریندار

لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٠٢، لانی کەم سێ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژران و ز

٣٠ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٤:٤١


هەنگاو: چوارشەممە ٣٠ خەرمانانی ٢٧٢٢

لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٠٢، لانی کەم سێ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژران و زیاتر لە ١٦١ هاووڵاتیش هەر بە دەستڕێژی ئەم هێزانە بریندار بوون و دەیان کەسیش دەستبەسەر کران.

دوای گیان لەدەستدانی فواد قەدیمی یەکێک لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکانی دیواندەرە و هەروەها کوژرانی ژنێک بە ناوی مینوو مەجیدی لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان ژمارەی کوژراوانی چەند ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ٧ کەس بەرز بووەتەوە کە ناوەکانیان بریتین لە فواد قەدیمی و موحسین محەممەدی خەڵکی دیواندەرە، زەکەریا خەیاڵ ١٦ ساڵە و خەڵکی پیرانشار، فەرجاد دەروێشی خەڵکی ئورمیە، ڕەزا لوتفی خەڵکی دێولان، مینوو مەجیدی خەڵکی قەسری شیرین و فەرەیدوون مەحموودی خەڵکی سەقز.



بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی خەرمانان، لانی کەم لە ١٤ شاری ئاودانان، ئیلام، کرماشان، سنە، مەریوان، ئورمیە، بانە، نەغەدە، قوروە، ڕەبەت، سەردەشت، پیرانشار، ماکۆ و بازرگان، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی، کچی ٢٢ ساڵەی خەڵکی سەقز ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دەستوەردانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران، خۆپێشاندانەکان بەرەو توندوتیژی چوون و لانی کەم سێ هاووڵاتیی ناڕازی کوژران و ١٦١ کەسیش بریندار بوون.


ئەو شارانەی کە تێیاندا خۆپیشاندان بەرەو توندوتیژی چوو:


پیرانشار: ١ کوژراو و ٤٨ بریندار
ئورمیە: ١ کوژراو و ٢٠ بریندار
ماکۆ: ٦ بریندار
کرماشان: ١ کوژراو و ٢٦ بریندار
قوروە، ٨ بریندار
مەریوان ٤ بریندار
ئیلام، ١٣ بریندار
نەغەدە: ١٥ بریندار

ئاماری گشتیی چوار ڕۆژی ڕابردوو:


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا بە گشتی ٧ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و ٤٥٠ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەی ئەو کەسانە لە ترسی دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، سەردانی بنکە تەندروستییەکانیان نەکردووە بەڵام فیلم و وێنەی بریندار بوونیان کەوتووتە دەست هەنگاو و ژمارەیەک لەو دیمەنانەش لە لا پەرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەنگاو بڵاو کراونەتەوە.

پۆلێنبەندیی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان

دیواندەرە: ٢ کوژراو و ٣٣ بریندار
سەقز: ١ کوژراو و ٧٤ بریندار
بانە: ٤٠ بریندار
مەهاباد: ٢٣ بریندار
بۆکان: ١٧ بریندار
سنە: ٦٦ بریندار
مەریوان: ٩ بریندار
دێولان: ١ کوژراو و ١٦ بریندار
بیجاڕ: ٩ بریندار
قوروە: ١٧ بریندار
تیکاب: ٧ بریندار
ماکۆ: ٦ بریندار
ئورمیە: ١ کوژراو - ٢٠ بریندار
پیرانشار: ١ کوژراو - ٤٨ بریندار
کرماشان: ١ کوژراو و ٣٦ بریندار
ئیلام: ١٣ بریندار
نەغەدە: ١٥ بریندار
کۆی گشتی:
٧کوژراو و ٤٥٠ بریندار

دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ناو و شوناسی نزیک بە ١٠٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و لە ڕاپۆرتێکی جیاوازدا بڵاوی دەکەینەوە.


هەنگاو شەوی ڕابردوو لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا ڕایگەیاندبوو ١٩٠ کەس لە هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە