کوژرانی هاووڵاتییەک لە خۆپیشاندانەکانی ئیلام

ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢) ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، لە خۆپیشاندانەکانی شاری ئیلام، لاوێکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی موحسین قەیسەری بە تەقەی ڕاستەوخۆ

٣١ خەرمانان ٢٧٢٢، ١١:٠٠


هەنگاو: پێنجشەممە، ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢

ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢) ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، لە خۆپیشاندانەکانی شاری ئیلام، لاوێکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی موحسین قەیسەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی یەکەی تایبەتی حکومەت کوژرا.


یەکێک لە ناسراوانی بنەماڵەی قەیسەری لەو پەیوەندییەدا بە هەنگاو ڕاگەیاندووە: "لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی یەکەی تایبەت لە خۆپیشاندەران، دوو گوللە بەر سەر و سکی موحسین قەیسەری، تەمەن ٣٢ ساڵ کەوتووە، پاش ئەوەی کە بۆ ناوەندێکی دەرمانیی ئەو شارە گوازراوەتەوە، بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە".


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە هەنگاو ڕاگەیاندووە؛ موحسین قەیسەری لەلایەن یەکێک لە هێزەکانی یەکەی تایبەت بە ناوی ئەیووبێک هەواسی، لە نزیک پارکی منداڵانی شاری ئیلام و بە چەکی کڵاشینکۆف لێی دراوە و گیانی لەدەست داوە.


شایەتحاڵان باس لە کوژرانی هاووڵایەتییەکی تر ئەو شارە دەکەن کە تاکوو ئێستا ئەم هەواڵە بۆ هەنگاو پشتڕاست نەکراوەتەوە.


هەروەها لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا و بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم لە خۆپیشاندەران، لانی کەم ٢٧ هاووڵاتیی شاری ئیلام بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان باش نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە