ڕاپۆرتێک لە سەر دەستبەسەرکرانی میلاد کەمانگەر هاووڵاتیی خەڵکی کامێران
هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بە ناوی میلاد کەمانگەر تەمەن ٢٧ ساڵ لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو شارە دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن حکومەتەوە، د
٧ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٠٨:٣٤
هەنگاو: پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بە ناوی میلاد کەمانگەر تەمەن ٢٧ ساڵ لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو شارە دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن حکومەتەوە، دەستبەسەر کراوە و بە سەختی ئەشکەنجە کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ٢: ٣٠ بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی میلاد کەمانگەر و دوای ئەوەی داویانەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە ڕفاندوویانە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بنەماڵەی کەمانگەر، میلاد کەمانگەر ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی کامێران ڕاگیراوە و لەوێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە سەختی ئەشکەنجە کراوە.