دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد دوای شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی وەهاب ئازەرەنگ ٣٢ س
٧ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٠:٤٨
هەنگاو: پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد دوای شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی وەهاب ئازەرەنگ ٣٢ ساڵە، کەیوان ئازەرەنگ ٣٠ ساڵە، قادر قوربانی ٥٠ ساڵە. و یەعقووب موجەور تەمەن ٣٢ ساڵ دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢) ٢٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ (هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چوار هاووڵاتییە و دواتر دەستبەسەریانیان کردوون.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم چوار کەسە لە کاتی دەستبەسەرکران دراونەتە بەر لێدان و کوتان.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار کەسە لە بەر دەستدا نییە.