دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ٤ هاووڵاتی خەڵکی دێولان
چوار هاووڵاتی و چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان بە ناوی مەهدی جەوانمەردی، فواد ئەحمەدی، ئەنوەر شاکری و مەسعوود ئەمیری لەلایەن
٧ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٣:١٣
هەنگاو: پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
چوار هاووڵاتی و چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان بە ناوی مەهدی جەوانمەردی، فواد ئەحمەدی، ئەنوەر شاکری و مەسعوود ئەمیری لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم چوار هاووڵاتییە شەوی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەر دوای ئەوە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم چوار کەسە ئەم بە ناوەکانی مەهدی جەوانمەردی، فواد ئەحمەدی. و ئەنوەر شاکری و مەسعوود ئەمیری توندوتیژییان بەکار هێناوە دراونەتە بەر لێدان.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار هاووڵاتییە لەبەردەست نیە.