ناڕەزایەتییەکانی کوردستان، مەنسوور ڕەزایی برای یەکێک لە گیان بەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی ٢٠٧١٩ دەستبەسەر کرا
مەنسوور ڕەزایی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری قوروە و برای یەکێک لە گیان بەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئ
هەنگاو؛ هەینی ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢
مەنسوور ڕەزایی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری قوروە و برای یەکێک لە گیان بەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی مەنسوور ڕەزایی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەزایی، مەنسوور ڕەزایی لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە نەخۆش بووە و هەر ئەو ڕۆژە لە نەخۆشخانە گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی هێزە ئەمنییەکان مەنسوور ڕەزاییان داوەتە بەر لێدان و کوتان و دواتر بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر مۆبایلی مەنسوور ڕەزایی و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیدا گرتووە.
مەنسوور ڕەزایی برای ناسر ڕەزاییە کە لە ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٢٧١٩ لە شاری کەرەج بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.