ئاکۆ حوسێن پوور، شاعیر و نووسەری خەڵکی ئیلام دەستبەسەر کرا
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد دوابەدوای شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە، ئاکۆ حوسێن پوور تەمەن ٣٥ ساڵ، شاعیر، ن
٨ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٣:١٨
هەنگاو: هەینی ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد دوابەدوای شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە، ئاکۆ حوسێن پوور تەمەن ٣٥ ساڵ، شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ و خاوەن ئیمتیازی چاپەمەنیی «ژ» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئاکۆ حوسێن پوور و دەستبەسەریان کردووە و دواتر ماڵەکەشیان پشکنیوە.
ئاکۆ حوسێن پوور خاوەن بڕوانامەی کارناسی ئەندازیاری بیناسازی زانکۆی ئیلامە و لە ساڵانی ڕابردوودا وەکوو ڕۆژنامەنووس چالاکی هەبووە و نێوبژیوانی چەندین فێستیڤاڵی ئەدەبی شیعر و چیرۆکیشی لە ئەستۆ بووە.