ڕاپۆرتی ژمارە ١؛ مانگرتنی گشتی لە زیاتر لە ٢٠ شاری کوردستان

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) شارەکانی ئورمیە، شن

٩ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٤:٥٠


هەنگاو: شەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) شارەکانی ئورمیە، شنۆ، نەغەدە، بۆکان، مەهاباد، پیرانشار، ڕەبەت، سەردەشت، سەقز، دیواندەرە، مەریوان، سنە، کامێران، ڕوانسەر، شاهۆ، ئیلام، پاوە، دێولان، بانە، جوانڕۆ و دزەی مەرگەوەڕی لە مانگرتنی گشتیدان.

بەگوێرەی ئەو وێنە و فیلمانەی کە لە شارەکانەوە بە دەستی هەنگاو گەیشتووە، بەشێکی زۆری بازاڕیان و چالاکانی پیشەیی کوردستان پەیوەست بوون بە مانگرتنی گشتییەوە.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو، بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک داوای لە خەڵکی کوردستان کردبوو مانگرتنی گشتی لە دژی هێرشە مووشەکیی و دڕۆنییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر کەمپی حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئیسلامی ئێران بە ڕێوە ببەن.

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، ٨ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ٨ ئەندامی حیزبی ئازادی کوردستان (پاک) گیانیان لە دەستدابوو، هەروەها چەندین کەس بەتایبەت چەند قوتابی قوتابی قۆناغی سەرەتایی برینداربوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە