ڕاپۆرتی ژمارە ٨ی هەنگاو لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی کوردستان: ٢٣ کوژراو و ١١٣٨ بریندار

لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی کوردستان لانی کەم هاووڵاتییەک کوژراوە و ناسنامەی سێ کەس لە هاووڵاتییان کە لە ڕۆژانی پێشتر کوژراون ئاشکرا

١١ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٠:٤٨


هەنگاو دووشەممە: ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی کوردستان لانی کەم هاووڵاتییەک کوژراوە و ناسنامەی سێ کەس لە هاووڵاتییان کە لە ڕۆژانی پێشتر کوژراون ئاشکرا بووە و ژمارەی دەستبەسەرکراوانیش بۆ سەرووی ٢٠٠٠ کەس بەرز بووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی موختار ئەحمەدی لە ناڕەزایەتییەکانی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی بەخت کرد و ناسنامەی سێ کەسی دیکە لە خۆپیشاندانەکانی ماوەی ڕابردوو گیانیان بەخت کردووە ئاشکرا بووە کە یەکێکیان ئەمیر حوسێن بەساتی ١٥ ساڵە و خەڵکی کرماشانە و بەم پێیە ژمارەی گیان بەختکردووانی کوردستان بۆ ٢٣ کەس بەرز بووەتەوە.


پۆلێنبەندیی ١٨ هاووڵاتیی گیان بەختکردوو بەگوێرەی شارەکان:


شنۆ: ١- ئەمین مەعرفەت ١٦ساڵە ٢-میلان حەقیقی ٣- سەدرەدین لێتانی ٤_ عەبدولسەلام قادر گەڵوان
ئورمیە: ١- فەرجاد دەروێشی ٢- عەبدوڵڵا محەممەدپوور ٣- دانش ڕاهنەما
شائاباد: ١- سەعید محەممەدی ٢_ ئەمیر فوولادی ١٦ ساڵە ٣_ ئیمان محەممەدی
کرماشان: ١- مینوو مەجیدی ٢_ ڕەزا شەهپەرنیا ٣_ ئەمیر حوسێن بەساتی ١٥ ساڵە
دیواندەرە: ١- فواد قەدیمی ٢- موحسین محەممەدی
پیرانشار: ١_ زەکەریا خەیاڵ ١٦ ساڵە ٢_ سەمەد بەرگی نیا
سەقز: ١- فەرەیدوون مەحموودی
ئیلام: ١- موحسین قەیسەری
دێولان: ١- ڕەزا لوتفی
قوچان: ١_ عەلی مزەفەری سالانقوچ
سونقوڕ و کولیایی: ١_ عەلی ڕەزا فەتحی
مەریوان: ١_ موختار ئەحمەدی


پۆلێنبەندیی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییان لە کوردستان بەگوێرەی شارەکان:

پارێزگای سنە؛ ٩ شار
دیواندەرە؛ ٢ کوژراو و ٤٠ بریندار، سەقز؛ ١ کوژراو و ١٠٠ بریندار، بانە؛ ٤٧ بریندار، سنە؛ ١٧٠ بریندار، مەریوان؛ ١ کوژراو ٤٣ بریندار، دێولان؛ ١ کوژراو و ٣٧ بریندار، بیجاڕ؛ ١٧ بریندار، قوروە، ٤٠ بریندار، کامێران؛ ١١ بریندار.
کۆی گشتی: ٥ کوژراو و ٥٠٥ بریندار


پارێزگای ئورمیە؛ ٩ شار
شنۆ؛ ٤ کوژراو و ٦٧ بریندار، ئورمیە؛ ٣ کوژراو و ٨٠ بریندار، پیرانشار؛ ٢ کوژراو و ٩٦ بریندار، مەهاباد، ٤٥ بریندار، بۆکان؛ ٧٠ بریندار، تیکاب؛ ٧ بریندار، ماکۆ؛ ٦ بریندار، نەغەدە؛ ٢٧ بریندار، سەردەشت، ٣٦ بریندار.
کۆی گشتی: ٩ کوژراو و ٤٣٤ بریندار

پارێزگای کرماشان؛ ٣ شار
کرماشان؛ ٣ کوژراو و ٥٥ بریندار، ئیسلام ئابادی غەرب؛ ٣ کوژراو و ٤٠ بریندار، پاوە؛ ٢٠ بریندار
کۆی گشتی: ٦ کوژراو و ١١٥ بریندار


پارێزگای ئیلام؛ ٣ شار
ئیلام؛ ١ کوژراو و ٤٠ بریندار، ئەیوان؛ ١١ بریندار، ئاودانان، ٦ بریندار
کۆی گشتی: ١ کوژراو و ٥٧ بریندار

باقی شارەکانی دیکەی ئێران؛
٢ کوژراو


کۆی گشتی هەموو پارێزگاکان؛ ٢٣ کوژراو و ١١٣٨ بریندار


دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٢٠٠٠ هاووڵاتیی ناڕازیی کورد لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٠٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە شوناسی زیاتر لە ٤٠٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا و لەو ٤٠٠ کەسە ٦٤ کەسیان ژن و ٢٥ کەسیان مێرمنداڵن.

هەنگاو جەخت دەکاتەوە کە ژمارەی بریندار و دەستبەسەرکراو و تەنانەت کوژراوەکانیش لە شارەکانی کوردستان زیاتر لەو ئامارەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە