گوڵاڵە وەتەن دووست، پارێزەر و چالاکی مافی ژنان دەستبەسەرکرا
گوڵاڵە وەتەن دووست، پارێزەری پلە یەک و چالاکی ناسراوی بواری ژنان لە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەنگاو: دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
گوڵاڵە وەتەن دووست، پارێزەری پلە یەک و چالاکی ناسراوی بواری ژنان لە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە گوڵاڵە وەتەن دووستیان دەستبەسەر کردووە و لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لەم ساڵانەی دواییدا گوڵاڵە وەتەن دووست چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و هەڕەشە و لێپرسینەوەی لێکراوە.
گوڵاڵە وەتەن دووست، یەکێکە لە پارێزەرە پلە یەکەکانی دەزگای داد و هەروەها چالاکی بواری مافی ژنان و منداڵانە کە لەم ساڵانەی دواییدا لە بوارانەدا چالاکی هەبووە و چەندین بابەتی لەم بوارانەدا بڵاو کردووەتەوە.