دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد لە تاران
دوای تێپەڕینی نزیکەی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی فەرزاد وەرمەقانی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی و دانیشتووی شاری ڕەی تاران، چارەنووس و شو
![](/content/upload/1/root/farzad-varmaqani.jpg)
هەنگاو: پێنجشەممە ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
دوای تێپەڕینی نزیکەی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی فەرزاد وەرمەقانی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی و دانیشتووی شاری ڕەی تاران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرزاد وەرمەقانی تەمەن ٢٧ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێکە و ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە شوێنی کارەکەی (میکانیکی) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕەی دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی وەرمەقانی لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: «لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بنەماڵەکەمان چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانیان کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکیان پێمان نەداوەتەوە و هەر ئەمەش نیگەرانمانی کردووە».
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە فەرزاد وەرمەقانی بۆ هۆی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی پۆستی پەیوەندیدار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کراوە.