ناڕەزایەتییەکانی کوردستان؛ هەنگاو ناسنامەی ٢٣ هاووڵاتی دەستبەسەرکراو ئاشکرا دەکات

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی ئەم دوایەی هاووڵاتییانی کورد، هەنگاو ناسنامەی ٢٣ هاووڵاتی کە لە شارەکانی سونقوڕ، سنە، مەهاباد، پیرانشار، شنۆ و

١٥ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٢:٢٥


هەنگاو: هەینی ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی ئەم دوایەی هاووڵاتییانی کورد، هەنگاو ناسنامەی ٢٣ هاووڵاتی کە لە شارەکانی سونقوڕ، سنە، مەهاباد، پیرانشار، شنۆ و ئورمیە دەستبەسەرکراون ئاشکرا دەکات.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی شاری سقز لانی کەم ١٣ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی: عادڵ کەریمیان، مادح فەدایی، خالید جەراحی، هاوڕێ محەممەدیانی، فاروق محەممەدی، حوسێن نەسروڵڵایی، عیزەتوڵڵا شێخی، ئاروین مورادی، ڕەزا ئەینانلو (خەڵکی کرماشان)، سەعدون زارعی، ئارمان سەیدسادقی، فەرزاد ڕەحیم پەنایی و مەهدی مەعرووفی دەستبەسەرکراون.



هەروەها، لە شاری مەهاباد سێ هاووڵاتی بە نێوەکانی شیلان پورئەمینی، کامەران مەحموودی ٣٤ ساڵ و مەتین مەلابەکری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، کە شیلان پورئەمینی لە دوای دوو ڕۆژ ئازادکراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە لە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سونقور بە ناوەکانی سەید میلاد فیدایی و سەید عەلی سوڵتانیان، کە ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی دەربڕیبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.


هێمن خواستان، لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری سنە، لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەر و شوانە بازرگانی خەڵکی پیرانشار ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان ناڕوونە.


لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەزبەر شەهرام گورگانی ٥٠ ساڵ خەڵکی شنۆ و ئارمان چواردیواری ٢٥ ساڵە خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی شاری ئورمیە لە ڕۆژی ١ی ڕەزبەر دەستبەسەرکراون و چارەنووسی هەردووکیان ناڕوونە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، بەهرۆز محەممەدزادە ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران دەستبەسەرکراوە، کە دوای یەک ڕۆژ و بە دانی بەڵێننامەی نووسراو ئازادکراوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە